پشتگیری تەکنیکی
ئاسیا ئای تی پشتگیری ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری (ئای تی سه‌پۆرت) پێشکه‌ش ئه‌کات به هه‌مو جۆره داموده‌زگایه‌کی حکومی و که‌رتی تایبه‌ت، ئه‌م خزمه‌ت گوزاریه کار ئاسانی ئه‌کات بۆ سه‌رپه‌رشتی کردن و به‌ره‌وپێشبردنی بواری ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری هه‌ر دام و ده‌زگایه‌ک که گرێبه‌ست ببه‌ستێت له‌گه‌ڵ ئاسیا ئای تی بۆ هه‌ردوو بواری هاردوێر و سۆفتوێر. گرێبه‌سته‌کان له شێوه‌ی ڕۆژانه، مانگانه یان ساڵانه ئه‌بێت به پێی پێویستی ئه‌و داموده‌زگایه، ئه‌م خزمه‌ت گوزاریه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ئه‌کات له ڕێگه‌ی سه‌ردانی ئه‌و شوێنه یان نامه‌ی ئه‌لیکترۆنی و ته‌له‌فۆن یاخود له ڕێگه‌ی ڕیمۆت کۆنێکشن به (ڤی پی ئێن).
زۆربه‌ی دام‌و ده‌زگاکان کاری ڕۆژانه‌یان به ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری و کۆمپیوته‌ر به‌ڕێوه ئه‌به‌ن، به‌ڵام هه‌میشه کێشه‌یان نابێت، هه‌رکاتێک کێشه دروست ببێت کارمه‌ندی ڕاهێنراوی ئاسیا ئای تی سه‌ردانی ئه‌و دام‌و ده‌زگایه ئه‌کات له که‌مترین ماوه‌دا و کێشه‌که چاره‌سه‌ر ئه‌کات وه له هه‌مان کاتدا پلانی گه‌شه کردنی به‌شی ئایتی ئه‌و دام‌و ده‌زگایانه ئه‌که‌وێته سه‌ر شانی ئاسیا ئای تی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین باشترین خزمه‌ت گوزاریان پێشکه‌ش بکه‌ین به بێ وه‌ستان بۆ گه‌شه‌دان به بواری ئایتی هه‌ر ده‌زگایه‌ک.
ئاسیا ئای تی ڕاوژکاری ئایتی بێبه‌رامبه‌ر پێشکه‌شی هه‌ر دام‌و ده‌زگایه‌ک ئه‌کات که بیه‌وێت په‌ره بدات به‌و بواره‌و ئامێره‌کانی له ڕێگه‌ی ئاسیا ئای تی دابین بکات یان له داهاتودا گرێبه‌ست ببه‌ستێت له گه‌ڵ ئاسیا ئایتی بۆ پشتگیری ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری.