دۆمەین و وێب هۆستینگ:
ئاسیا ئای تی، ئامادهیه بۆ دابینکردنی دۆمهین و هۆستین بۆ خاوهن ماڵپهڕهکان وه پاراستنی ماڵپهرهكه له رووی سكیوریتیهوه و رهچاوكردنی نوێترین تهكنهلۆژیای پاراستنی وێبسایت له رووی سكیوریتیهوه.
ئاسیا ئای تی، لە سەر خواست و ویستی ئێوە ئەرکی دۆزینەوە سێرڤەرەکی گونجاو لە گەڵ قەبارەی ویبسایت ودانان و دامەرزاندنی لە سەر سێرڤەر لە ئەستۆ دەگرێ.
وێب هۆست یاخود خانەخوێی سایت بریتییە لەو شوێنەی سایتەی کە هەموو فایلەکانی سایتەکەتی لێیە وە هەموو جۆرە پێویستییەک بۆ سایتەکەت، هاردوێر و سۆفتوێر، دەستەبەر دەکات
ئەمڕۆکە بەهەزاران کۆمپانیا هەیە کە ئەم خزمەت گوزارییە پێشکەش دەکا. ئەگەرچی لە بنچینەدا هەمویان یەک شتن، بەڵام بە زۆر جۆر و تایبەتمەندی جیا. هەیانە بەلاشە و هەشیانە بە پارە. لەراستیدا کاتێک دەڵێن بەلاش، ناتوانین بڵێین بە رەهایی بەلاشە، چونکە خاوەنی ئەم خزمەتگوزارییە بە زۆر جۆری جیا پارە بە تۆ پەیدا دەکات. دیارترین جۆریان ریکلامە.
هەموکات باشترین هەڵبژاردن گونجاوترین هەڵبژاردنە. پێش ئەوەی بەدوای وێب هۆستێکی گونجاو بگەڕێی دەبێ ئاگاداری ئەم خاڵانە بی:
• قهبارهو شوێنی داتاو زانیاریهکانی سایتهکه
• قهبارهی دیاریکراو بۆ ئهو سۆفت ێرانهی که پێویستن بۆ سایتهکه
• قهبارهی دیاریکرا بۆ داتا بهیسی وێب سایتهکه
• قهبارهی دیاریکراو بۆ ئیمیلهکان
جیا لەوانەش کۆمەڵێک تایبەتمەندی تر هەیە لەوانەیە بۆ هەندێک کەس گرنگ بێ لەوانە: ژمارەی ئەو ئیمەیلانەی دەتداتێ، توانای بازرگانی کردن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بەشێوەیەکی سەلامت، پاشەکەوتکردنی سایتەکەت هەمو هەفتەیەک بۆ رۆژی مەبادا… هتد