سیستمی چاودێر‌ی
سیستمی چاودێر‌ی
ئاسیا ئای تی باشترین ئامێر و سیسته‌می سکیوریتی و كامیرای چاودێر‌ی بۆ ده‌زگا حوكومی و ئه‌هلیه‌کان و كه‌رتی تایبه‌ت دائه‌مه‌زرێنێت که ئه‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی تاوان و به‌ڵگه‌ی ته‌واوی ده‌نگ و ڕه‌نگ بۆ کێشه‌کان له دادگا، ئاسیا ئای تی هیواداره که ئه‌م خزمه‌تگوزاریه ببێته هۆیه‌ک بۆ ڕێگه‌گرتن له تاوان له کوردستان و ناوچه‌که‌دا بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و موڵکی ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگا.
خزمه‌تگوزاریه‌کانمان ئه‌م بوارانه ئه‌گرێته‌وه له سیسته‌می سکیوریتی
– كامێرای چاودێر‌ی وه ده‌نگ و ڕه‌نگ.
– ئامێری DVR بۆ تۆماركردنی ڤیدیۆ به‌به‌رده‌وامی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كه پشت ده‌به‌ستێت به گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی هارد درایڤ.
– كامێرای چاودێر‌ی هه‌وایی وایه‌رلێس.
– كامێرای چاودێر‌ی كه له‌توانایدا هه‌یه له شه‌ودا ببینێت.
– كامێرای چاودێر‌ی که له توانیدا هه‌یه له دوره‌وه کۆنترۆڵ بكرێت وه بسوڕێندرێت و دورونزیک بكرێته‌وه و بونی Sensor له‌سه‌ر كامێرا‌كان که ته‌نها له کاتی جوڵه‌دا ڕیکۆرد بکات.
– كامێرای ده‌ره‌وه که له توانایدا هه‌یه له ده‌ره‌وه دابندرێت و به هیچ جۆرێك باران و به‌فر و ڕاده‌ی شێ كارناكاته سه‌ر خودی كامێراكه‌و ڕاده‌ی بینین.
– شاشه‌ی تایبه‌تی هه‌ردو جۆری ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و ڕه‌ش و سپی كه له ڕێگه‌یه‌وه ئه‌توانرێت هێنده‌ی ژماره‌ی كامێرا‌كان دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر یه‌ك یان چه‌ند شاشه‌یه‌کدا که له رێگه‌یه‌وه ببینرێن.
– IP Camera که ئه‌توانرێت کۆنترۆڵ بکرێت له هه‌رشوێنێکی گۆی زه‌وی له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه.
– دابینکردن و دامه‌زراندنی ئامێری ماده دۆزینه‌وه کاتێک که‌سێک به‌ناویدا تێپه‌ڕ ئه‌بێت له گه‌ڵ ئامێری ماده دۆزینه‌وه‌ی ده‌ستی که سودیان لێ ئه‌بینرێت له فڕگه و دام‌و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و شوێنه گشتی و گرنگه‌کان.