بۆ دیزاینی ماڵپەڕ رێگەی زۆر‌و فراوان هەیە بەپێی ویستی خۆت، دیزاینەرو پێشكەوتوانی ئاسیا ئای تی كاردەكەن بۆ دروستكردنی دیزاینێكی باش بەگوێرەی داخوازی (داواكاری) داواكاران یان كڕیارەكانمان. لەجیهانی کوردی كەسیماو ئاراستەیەکی لەخۆ بگرێت.
شارەزایی زۆرمان هه‌یه لەبواری دیزاینی جیاواز.. بەكارهێنانی بەرنامەی پێشكەوتوو بەزمانی هاوچەرخ لەدروستكردنی ماڵپەڕ بەئاستێكی تەواوو نرخێكی گونجاوی ناوخۆیی و دەرەكی.
ماوەی دیزاینی ماڵپەڕێك هەمیشە لەنێوان (1 هەفتە بۆ مانگێك یان زیاتردایە) ئەمەش بەگوێرەی قەبارەی ماڵپەڕەكەو كەرەستەو پرۆگرامە بەكارهاتووەكان تیایدا دەگۆڕێت.
ته‌کنه‌لۆجیای ئاسیا ئای تی لە دیزاین و دانانی وێب سایت دا پشت دەبەستێت بە بەكارهێنانی سیستمی php لەگەڵ سیستمی html و پڕۆگرامۆكەی Joomla – wordpress – Dropal – Vivvo كە بەهێزترین سیستمی دانان و دیزاین و كارپێكردنی وێب سایتە لە رووی پاراستن و گۆرانكاری و توانای داخڵكردنی زانیاری بەشێوەیەكی ئاسان و خێرا. كاركردن بە سیستمی php پێویستی بە شارەزاییەكی بەرفراوان هەیە لە بواری دیزاین و دانانی وێب سایت و پرۆگرامین وInformation Technology و هەروەها پاش تەواوبوونی كاری دیزاین و دانانی وێب سایتەكە، پێویستی بەشارەزاییەكی ئەوتۆ نیە بۆ دانانی بابەت.
دیزاینكردن:
ئاسیا ئای تی، بە خۆشحاڵیەوە رایدەگەیەنێت كە لەتوانایدایە كاری دیزاین و دانانی وێب سایت ئەنجام بدات بەرەچاوكردنی پاراستنی مافی خاوەندارێتی هەر وێب سایتێك بۆ ئەو لایەن یان كەسەی دەبێتە خاوەنی.
كڕیارەكانمان دەبنه خاوەن ماڵپەڕێكی كرداری تەواو بۆ بەڕێوەبردنی كار‌و بازرگانیە ئەلكترۆنیەكانیان، لەلایەكی ترەوە جێبەجێكردنی هەموو فەرمانەكان (كردارەكان) لەماڵپەڕدا ئاسانە بۆ خودی كڕیاران.
بەمەش كڕیار خۆی بەڕیوەبەرایەتی ماڵپەڕەكەی دەكات‌و زانیاریەكان داخڵ دەكات لەهەركاتێكدا بێت بەشێوەیەكی زۆر ئاسان‌و، خێرا فێری كارەكە دەبێت بێ ئەوەی پێویست بەزانینی زمانی پرۆگرامەكان بكات. له‌سه‌ره‌تادا ماڵپه‌ڕ ئاماده ده‌کرێت پاشان به‌خواسی کڕیار زیادکردن و گۆڕانکاری و پێوه‌کراو زیاد ده‌کرێت بۆ ماڵپه‌ڕ
بەڵام نرخی خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئاسیا ئای تی پشت دەبەستێت بەو تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كە که‌سی کڕیار داوای كردووە، بەشێوەیەكی گشتی ناتوانرێت نرخی پێشوەخت دیاریبكرێت، لەبەر ئەوە هەمیشە پێش هەموو كارێك ئاڵوگۆڕی تەواو دەبێت بەهۆی پۆستی ئەلكترۆنی لەگەڵ هەموو كارێكی نوێ‌دا.
دیزاین و پڕۆگرامسازی وێبسایت و دابینکردنی دۆمه‌ین و هۆستین:
ئاسیا ئای تی، شاره‌زاییه‌کی زۆر پڕۆفێشناڵی هه‌یه له دروستکردن و دامه‌زراندن و گه‌شه‌پێدانی وێبسایت به‌وشێوه‌یه‌ی که خاوه‌نه‌که‌ی پێویستی پێیه‌تی به دیزاینێکی جوان و سه‌رده‌میانه و به‌کارهێنانی تازه‌ترین ته‌کنه‌لۆجیای ئه‌م بواره.
ئاسیا ئای تی، یه‌کێکه له دیارترین کۆمپانیاکانی دروستکردن و پرۆگرامسازی وێبسایت له هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌که و تا ئێستا زیاتر له 100 وێبساتی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایتیه‌کانی ده‌وڵه‌ت و رێکخراو و دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن و که‌رتی تایبه‌ت و کۆمپانیاکان دروستکردوه.
دۆمه‌ین ناونیشانی ماڵپه‌ڕه له سه‌ر ئینته‌رنێت و هه‌مو ماڵپه‌ڕێک به ناوی دۆمه‌ینه‌که‌ی ئه‌ناسرێته‌وه، ئاسیا ئای تی، ناوی دۆمه‌ین تۆمارئه‌کات له سه‌ر ئینته‌رنێت له سێرڤه‌ری باوه‌ڕپێکراو به‌هێزدا به گونجاوترین نرخ به پێی قه‌باره‌ی پێویستی هه‌ر وێبسایتێک.
ئاسیا ئای تی، خزمه‌تگوزاری په‌خشی ڕاسته‌وخۆ پێشکه‌ش ئه‌کات به ڕادیۆو ته‌له‌فزیۆنه‌کان له سه‌ر ئینته‌رنێت بۆ په‌خشکردنی به‌رنامه‌کانیان به به‌رده‌وامی و باشترین و به‌هێزترین شه‌پۆلی ده‌نگ و ڕه‌نگ و زۆرترین ژماره‌ی بینه‌ر له هه‌مان کاتدا به گونجاوترین نرخی ئه‌مڕۆ له سه‌ر ئینته‌رنێت.