نێتۆرک:
ئاسیا ئای تی، نێتۆرکی وایه‌ر و بێ وایه‌ر دائه‌مه‌زرێنێت له نه‌خشه‌دانانه‌وه بۆ به‌ستنی که‌یبڵی نێتۆرک و سویچ و دامه‌زراندنی هه‌مو جۆره سێرڤه‌رێک و به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتی کردنی به تازه‌ترین ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری و سه‌رده‌میانه بۆ سه‌رجه‌م داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و بازرگانی و ئه‌هلییه‌کان.
ئاسیا ئای تی، جۆره‌کانی سێرڤه‌ری (ئێکسچه‌ینج، دۆمه‌ین کۆنترۆڵ، پرنت سێرڤه‌ر، فایل سێرڤه‌ر، وێب سێرڤه‌ر، ستریم، ئێف تی پی، کاچ، ئینته‌رنێت و چات سێرڤه‌ر) دائه‌مه‌زرێنێت به پڕۆفێشناڵترین شێوازی ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری.
جۆری خزمه‌ت گوزاریه‌کانی نێتۆرک:
– دانان و دیزاینی تۆڕی وایه‌ری نێتۆرک و سویچ و پاچ په‌ناڵ و سۆکێت له سه‌ره‌تای دروستکردنی هه‌ر پرۆژه‌یه‌کی بیناسازیدا.
– به‌ستن و دامه‌زراندنی دۆمه‌ین کۆنترۆڵ و ئێکسچه‌ینج سێرڤه‌ر و فایل سێرڤه‌ر و پرنت سێرڤه‌ر بۆ هه‌موو داموده‌زگایه‌کی ئه‌هلی و حکومی.
– دانانی تۆڕی نێتۆرکی هه‌وایی (وایه‌رلێس) به هه‌مو شێوازه‌کانیه‌وه.
– دانانی سیسته‌می پاراستن بۆ هه‌مو جۆره نێتۆرکێک و دژه ڤایرۆس بۆ هه‌مو جۆره سێرڤه‌رێک.
– دانانی دیواری ئاگرین بۆ پارێزگاری کردن له ده‌یتاکان له چه‌ته‌ی ئینته‌رنێت که پارێزگاری له پاراستنی نێتۆرک و زانیاریه‌کان ئه‌کات.
– دابینکردنی هه‌مو جۆره به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت به (کافی نێت، هۆتێڵ، رێستۆرانت، شوێنه گشتیه‌کان، قوتابخانه و په‌یمانگاو زانکۆکان) که له‌توانایدا هه‌بێت له‌سه‌ر نێتۆرک کار بکات بۆ هه‌مو جۆره کارێکی به‌رێوه بردن ژمێریاری وه دانانی ڕێگه‌دان یان نه‌دان به به‌کارهێنه‌ر (Permission) که توانای به‌کارهێن دیاری ئه‌کات، هه‌روه‌ها دانانی کارتی کارپێکردنی (ئینته‌رنێت، کۆمپیوته‌ر) که له‌سه‌ر هه‌ر جۆره نێتۆرکێ( Cable, Wireless, Dial up) کاربکات.